ماسيۆ تۆله‌ر: ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له باره‌ى هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ى هه‌ولێرى پايته‌خت به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و راى گه‌ياند:” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا.
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 13-3-2022، له بەیاننامەیەكدا ماسی‌و تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق راى گه‌ياند:” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا.
باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ده‌شلێت:” پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێ‌تاوان.”