كه‌نه‌دا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانيا: هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر شەرمەزار ده‌كه‌ين

باڵوێزی کەنەدا لە عێراق هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر شەرمەزار دەکات.

له‌ تويتێكدا، گرێگۆری گالیگان، باڵوێزی کەنەدا لە عێراق ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 13-3-2022 لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووتەوە نووسيوويه‌تى: کەنەدا هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار دەکات کە ژیانی هەزاران خەڵکی خستە مەترسییەوە.

لاى خۆشيه‌وه‌، له‌ په‌يامێكدا، باڵوێزخانەی هۆڵەندا لە عێراق كه‌ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ر کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر رایگەیاندووە: هۆڵەندا بە تووندی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر شەرمەزار دەکات، ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە پێویستە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

هاوكات باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لە عێراق تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە رووبەڕووی لێپێچینەوە بکرێن. هیچ شتێک رەوایەتیی بە جۆرێکی وەهای بەکارهێنانی هێز و تووندوتیژی نادات”.

 

Back to top button