به‌ وێنه‌ ببینن داعش چۆن ئافره‌تان له‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنا.

خواكوڕك

پاش هاتنی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌شیكی زۆر له‌ خاكی عێراق، ئه‌و ڕێكخراوه‌ ئه‌وه‌ی له‌ مێژوو نه‌كراوه‌ به‌ ئه‌نجامی گه‌یاند له‌ كوشتن و تاوانی گه‌وره‌ و سه‌ربڕین، دواهه‌مینیان بردنی ئافره‌تان وه‌كو ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ بۆ خزمه‌تكاری خۆیان و جیهادی نیكاح، و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كردن، ده‌ستدرێژیشیان ده‌كردنه‌ سه‌ر.

 

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ سه‌دان ئافره‌تی عێراقی و سوری رفاند و ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كردن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان جیهادی نیكاح به‌ وته‌ی خۆیان به‌ ئه‌نجام بگه‌ێنن و كاری به‌دڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵ به‌ ئه‌نجام بگه‌ێنن، زۆر جاریش ده‌ستدرێژی به‌ كۆمه‌ڵیان ده‌كرده‌ سه‌ر ئافره‌تان تاوه‌كو چه‌كداره‌كانیان هه‌ڵ نه‌یه‌ن و به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌جێ نه‌هێڵن.

 

ئه‌م وێنانه‌ی كه‌ ده‌ست كه‌وتون له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ هی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشه‌ كه‌ كوژران و وێنه‌ی ناو مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، وێنه‌ی وه‌هایان تێدابووه‌ دوور بووه‌ له‌ هه‌موو ره‌ووشت و بنه‌مایه‌كی ئایینی ئیسلام، به‌وه‌شدا ده‌رده‌كه‌وت زۆرێك له‌و چه‌كدارانه‌ شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌ سێكسییه‌كانیان خزاندوونیانه‌ته‌ ناو رێكخراوێكه‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 3 ساڵه‌ خوێن ده‌ڕێژێت.

 

ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ وێنه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌كاریان ده‌هێنان به‌ ئاره‌زوی خۆیان و هه‌ندێكیان چه‌كیشیان هه‌ڵگرتووه‌ و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كاندا وێنه‌یانگرتووه‌.

Back to top button