ناتۆ ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق له راگه‌يێندراوێكدا له باره‌ى هێرشه مووشهكييهكهى سه‌ر شارى هه‌ولێرى پايته‌خت هه‌ڵوێستى خۆى راگهياندو و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد.
له تويتێكدا ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 13-3-2022 هاوپه‌يمانى ناتۆ له په‌يجى فهرميى هۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر ) راى گه‌ياند: هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێت بۆ ئیدانه‌كردنی ده‌ستدرێژییه دوژمنكارییهكهی سه‌ر هه‌ولێر.”
ناتۆ راشيگه‌ياند:” بێگومان ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به‌گشتی گرینگه بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه.”
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو كه ئه‌وان پابه‌ندن به ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی ئارامی به‌رده‌وام بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته شكۆداره.”