مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی پەلامارە دوژمنکارییەکەی سەر شاری هەولێر دەکات
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگهيێندراوێكدا ئیدانەی پەلامارە دوژمنکارییەکەی سەر شاری هەولێر دەکات و داوا دەکات ئەو کارە دوژمنکارانە دووبارە نەبنەوە و هەموو لایەک لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بە جیددی کاربکەن و هەوڵ بدەن بۆ رێگە گرتن لەو دیاردە و ئەو کارە نابەجێیانەی کە ئامانج لێیان گێرەشێوێنی و ئاژاوەنانەوە و شێواندنی بارودۆخی ئارام و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.
مهكتهبى سياسيى پارتى ههروهها دهشلێ:” هاووڵاتیانی دڵسۆز و خۆراگری کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە شاری هەولێر هەمیشە ئارام و سەقامگیر و ئاوەدانتر دەبێت و، بە ئیڕادەی بەھێزی گەلەکەشمان وەکو ھەمیشە دوژمن و ناحەزانمان ریسوا و شەرمەزارتر دەبن..
دهقى راگهيێندراوى مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:-
کاتژمێر ١ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٢، لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە پەلامارێکی دوژمنکارانە و شکستخواردوو کرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە توندی ئەو پەلامارە سەرزەنشت و ریسوا دەکەین و بە پەلاماردانێکی دژ بە دانیشتوانی هەولێری نموونەی پێکەوەژیان و ئارامی بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی دەزانین.
لەو بارەوە داوادەکەین ئەو کارە دوژمنکارانە دووبارە نەبنەوە و هەموو لایەک لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بە جیددی کاربکەن و هەوڵ بدەن بۆ رێگە گرتن لەو دیاردە و ئەو کارە نابەجێیانەی کە ئامانج لێیان گێرەشێوێنی و ئاژاوەنانەوە و شێواندنی بارودۆخی ئارام و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە، ھاوکات جاوەڕوانیمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش و سەرجەم وڵاتانی ھاوپەیمان و دۆستە کە ھەڵوێستی روون و راشکاوانەیان رابگەیەنن بەرامبەر ئەو پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەری ھەرێمی کوردستان و عێراق.
لە کۆتاییدا هاووڵاتیانی دڵسۆز و خۆراگری کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە شاری هەولێر هەمیشە ئارام و سەقامگیر و ئاوەدانتر دەبێت و، بە ئیڕادەی بەھێزی گەلەکەشمان وەکو ھەمیشە دوژمن و ناحەزانمان ریسوا و شەرمەزارتر دەبن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ـی ئاداری ٢٠٢٢