وەزارەتی دارایی بۆ موچەخۆران : لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزیش دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی ئەو وەزارەتانەی کە مووچەیان وەرنەگرتووە و رایدەگەینێ : لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزیش دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 14_3_2022، بلاویکردۆتەوە و، وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی (خواکوڕک) کەوتووە تێدا هاتووە :” به پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه كه دابه‌شكردنی موچه ته‌نانه‌ت له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت.”
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستۆتەڕوو:” خشته‌ی موچه‌ش له پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان رۆژانه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.