كۆچی ئۆكراینیەكان بەردەوامە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، نزیکەی 2.5 ملیۆن هاووڵاتی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە کە لە هەفتەی سێیەمیدایە ماڵەکانیان جێدێڵن.

وەزارەتەكە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڵاویكردوەتەوە،کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕوسیا و بۆردوومانە ئاسمانی و وشکانییەکان بووەتە هۆی وێرانکردنی بەرفراوان لە ئۆكراینا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەكانەوە 1663 کەسی مەدەنیی بریندار بوون.

سەرچاوە : ئەلحدەس

Back to top button