سۆران: دەست بەسەر 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایدەگەینێت :” لە قەزای سۆران دەست بەسەر 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و کەسێکیش بە تۆمەتی هێنانی ئەو مادەیە دەستگیرا کرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، رای گەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە 15/3/2022، لە بەدواداچوونێکدا بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران دوەستیان بەسەر 5 کیلۆ مادەی هۆشبەر دا گرت.

 

لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە، لەو بڕە مادەیە 3 کیلۆگرام لە جۆری حشیش و، 2 کیلۆگرامی دیکە لە جۆری ( تلیاک)ە.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، راشیگەیاندووە، کەسێک بەناوی ( ک. م . ح) تۆمەتبار بە هێنانی مادەکە دەستگیرکراو و رەوانەی دادگا کرا.

 

Back to top button