لە سەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی داواکارییەکی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێت

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ،

دوای سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی ڕابردوودا ، یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو ، لە کاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە داراییانە خەرج کراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون.

لە  سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئەم شایستە داراییانە بە دوو جار خەرج دەکرێت، بەشێکی پێش نەورۆز خەرج دەکرێت و بەشەکەی تر لە سەرەتای مانگی نیسان و بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتەبەر کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت.

Back to top button