ئەو فڕۆکەوانەی هەڵەبجەی کیمیا بارانکرد لە لایەن ئاسایشی یەکێتی بە فەرمانی جەلال تاڵەبانی ئازادکرا
ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی به‌شداری كردووه له‌بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌كاتی ئازادكردنیدا له ئاسایشی گشتی سلێمانی، ئازادکرا و دواتریش سه‌فه‌ری كردووه بۆ ئهردهنو له‌وێشه‌وه بۆ به‌ریتانیا. ؟
تاریق ڕه‌مه‌زان كێیه؟
تاریق ره‌مه‌زان عه‌زاوی كه به‌كه‌سێكی عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌ڵام له‌بنه‌چه‌دا توركمانه‌و دانیشتوی شاری كه‌ركوكه‌و ته‌عریب كراوه.
ناوبراو له‌كاتی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا فڕۆكه‌ی جه‌نگاوه‌ری جۆری (میراج)ی فه‌ڕه‌نسی پێبوه.
فڕۆكه‌وانه‌كه ئێستا له‌كوێیه؟
له‌دوای روخانی رژێمه‌وه، تاریق ره‌مه‌زان به‌و پێیه‌ی زمانی ئینگلیزی زانیوه، ماوه‌یه‌ك كاری وه‌رگێڕانی بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی بیانی كردووه كه هاتونه‌ته كه‌ركووك، دواتر له‌نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا له‌شاری كه‌ركووك كاری وه‌رگێڕانی كردووه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئاسایشی كه‌ركووك (یه‌كێتی) ده‌ستگیریان كردووه‌و ڕه‌وانه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانییان كردووه.
له‌مانگی 10ی ساڵی 2008 یشدا كه به‌بڕیاری جەلال تاڵه‌بانی له‌زیندان ئازادكراوه، راسته‌وخۆ چووه بۆ شاری عه‌ممانی پایته‌خی ئهردهنو پاشان خۆی گه‌یاندۆته وڵاتی به‌ریتانیا.
چۆن ده‌ستگیر كرا؟
عه‌میدی فڕۆكه‌وان تاریق ره‌مه‌زان، له‌دوای روخانی رژێمی پێشوه‌وه وه‌ك وه‌رگێڕێكی زمانی ئینگلیزی كاری كردووه. سه‌ره‌تا ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نوسه بیانییانه‌دا كه دێنه عێراق كاری وه‌رگێڕی كردوه. دواتر وه‌رگێڕ بووه له نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا له كه‌ركووك. ئاسایشی كه‌ركووك (یه‌كێتی) زانیاریی له‌سه‌ر ده‌ستده‌كه‌وێت كه به‌شداری كردووه له بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا. له ساڵی 2005 دا ئاسایشی كه‌ركووك ده‌ستگیری دهكهنو ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتیی له‌سلێمانی ده‌كه‌ن.
هاووڵاتيانى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌لێن : به‌داخه‌وه ئەمە پاداشتی یەکێتی و مام جەلال بوو بۆ شاری ھەڵەبجەی شەھید و خوێنی شەھیدان كه چاوه‌ڕوانيمان ئه‌وه‌بوو دادگاييان بكه‌ن و به‌سزاى خۆيان بگه‌ن و به‌شێك له برينهكانمان سارێژ بووايه، به‌ڵام پاداشتى يه‌كێتى و مام جه‌لال بۆ ئێمه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان ئازاد كردنى ئه‌و تاوانباره بوو.”