رێبەر ئەحمەد: داوای لێژنەیەک بە بەشداریی وڵاتانی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەین
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لێژنەیەک بە بەشداریی وڵاتانی عەرەبی و ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر، دەکات و ده‌لێ ئه‌و بيانويانهى كه باس ده‌كه‌ن بۆ هێرشه‌كه ناڕاستن.
له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-3-2022، ، دواى ئه‌وه‌ى وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری بۆ لێژنەی دەرخستنی راستییەکان لە پەرلەمانی عێراق، روون کردەوە گوتى:” سوپاسی پەرلەمانی عێراق و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ڕاستيه‌كان ده‌كه‌م بۆ بەدواداچوون بۆ هێرشەکە کە ئەمە بەواتای نزیکبوونەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان دێت كه سەروەریی عێراق لە هەرێمی کوردستان تاوەکو باشووری عێراق یەک سەروەرییە و ئەو پاساوەی بۆ هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە، راست نییە.
رێبەر ئەحمەد گوتيشى:” دواى هه‌موو لێكۆلينهوهكان كه كراوه گه‌يشتووينه‌ته ڕاستييه‌كى زۆر روون كه هێرشەکە کراوەتە سەر ماڵی بازرگانێکی مەدەنی کە کەسایەتییەکی ناسراوە و ئەندامانی لێژنەی دەرخستنی راستییەکانیش خۆیان ماڵەکەیان بینی و سه‌يرى شوێنهكهيان كرد.”
وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆتايى لێدوانه رۆژنامهوانييهكهشى گوتى:” هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕمان هه‌يه و سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکهىن، داوا لە پەرلەمانی عێراق ده‌كه‌ين لێكۆلينه‌وه‌ى گشتگير بكه‌ن بە بەشداریی نوێنەری وڵاتانی عەرەبی و ئێران ليژنه بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە پێک بهێنێت و ئێمه به‌سينگ فره‌وانى پێشوازى له‌هه‌ر ڕاپۆرتێك ده‌كه‌ين .