بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بە ڕۆژانی “نەورۆز” بڵاوکردەوە
بە پێی ڕاگەیاندروای بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر، پلانی تایبەت بۆ چۆنیەتی خزمەتکردنی گەشتیاران و هاووڵاتییان ئامادە کراوە کە لە چەند ڕۆژی یەکەمی نەورۆزدا سەردانی شوێنەگەشتیارییەکان و سەیرانگاکان دەکەن .
چەندین نەخۆشخانە و سەنتەری تەندرووستی بەردەوام کراوە دەبن لە گەڵ چالاکی 10 تیمی گەرۆک بۆ روودانی هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو .
دهقی راگهیهندراوی تهندرووستی ههولێر
پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر
لە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لێژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردنی دەزگاکانی تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز کە خزمەتگوزاری پزیشکییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبێت بەم شێوەی لای خوارەوە؛
- نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان بەردەوام دەبن لەڕێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوە دەبن بەردەوام بەڕووی هاووڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.
2.سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن(122) بەردەوام (24)کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن لەڕێگەی هێڵی ژمارەی(122) بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر حاڵەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.
- بەشی کردەپزیشکییەکان (10)تیمی پزیشکی و ئەنبوڵانس ئامادەکردووە لە شوێنە گشتیارییەکانی سنووری شاری هەولێر، بۆ هەر حاڵەتێکی ڕوووداو بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە نزیکەوە سوود لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی وەربگرن.
- سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری لەخزمەت هاووڵاتیاندا دەبیت بەشێوەی (24)کاتژمێر.
(تیمەکانی فریاگوزاری بەم شێوە دابەشکراون)
1.بازگەی هەولێر .
- هاوینە هەواری هەنارە.
3.هاوینە هەواری دڵۆپە.
4.بنکەی فریاگوزاری شێراوە.
- سنووری ناحیەی مخموور.
6.پارکی شەهید سامی عهبدولڕهحمان.
7.هاوینە هەواری شێخ توڕاب.
8.پارکی شانەدەر.
9.بنکەی فریاگوزاری خانزاد.
10.هاوینە هەواری دووین.
“بەهیوای تەندرستیەکی باش بۆ هەموو لایەک”
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستی هەولێر