توركيا به‌ هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ سنوورى گوندێكى ئامێدى بۆردوومان كرد

فرۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌ هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ سنوورى گوندێكى ئامێدى بۆردوومان ده‌كات .

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدى به‌ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى گوت:” ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، فرۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا له‌ سنوورى گوندى سگێرێ ى سه‌ر به‌ ناحيه‌ى دێره‌لۆك يان به‌ هۆكارى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ بۆردوومان كرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ گوتى:” په‌كه‌كه‌ له‌م ناوچانه‌ بوونه‌ته‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر گيانى هاووڵاتيانى سڤيل و، خۆيان له‌ ناوچه‌ گوند نشينه‌كان نزيك كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان هه‌ميشه‌ مه‌ترسى بۆردوومانى له‌سه‌ر بێت.

 

 

 

Back to top button