وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار: زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانی
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايدهگهينێت:” تاوهكو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و سلێمانى .
له راگهيێندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزارى ههرێمى كوردستان ئهمرۆ دووشهممه، 21-3-2022 لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئامارى هاتنى گهشتيارانى بۆ شارى ههولێر و سلێمانى بڵاو كردهوه و راى گهياند: بەپێی ئامارەكانی تا ئێستە تۆمار كراون، لەماوەی 15ی ئادار تا دوێنێ یەكشەممە، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون.
وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار راشيگهياندووه:” زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە.