كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزی راگه‌یاند
کەشناسی پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه، سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بڵاوکردەوە.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22 ى 3 ى 2022، ئاسمانی پارێزگای هەولێر پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان. دەشڵێت، سبەی چوارشه‌مه‌ش له‌سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزدا، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکات و شوێنی جیاوازدا و ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە لە کاتەکانى دوای نیوەرۆدا.
کەشناسی هەرێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌ر ئەمرۆ ئاسمانی پارێزگای سلێمانی هەوری تەواو دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاکەدا.سبەی چوارشه‌مه‌ش له‌سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزدا ئاسمانی پارێزگای سلێمانی پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەشاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه ، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای دهۆک هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان. سبەی چوارشه‌مه‌ش له‌سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزدا، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى باران و هەندێک جار هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت لە کاتەکانى ئێوارە و لە شەودا رێژەی بارانبارین زیاد دەبێت.
لەبارەی پێشبینییەکانی کەش و هەوای پارێزگای هەڵەبجەش، ئاسمان هەوری تەواودەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران. سبەی چوارشه‌مه‌ش له‌سێیه‌م ڕۆژی نه‌ورۆزدا ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.