شاندێکی پارتی ديموكراتى كوردستان په‌يوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار له‌ بەغدايه‌

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راىده‌گه‌ينێت: شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان  ئێستا لە بەغدایە و لە ئەرکێکی سیاسیدا پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەنەکانە .

ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 23-3-2022 ڕايگەیاند: تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرکی هەموو لایەنەکانە، تێپەڕبوونی ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە مافە دەستوورییەکانی دیکەوە، وەک هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی داهاتووی عێراق.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان گرەنتی تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنین.

ڤيان سه‌برى كه‌ بۆ كوردستان تيڤى قسه‌ى كردووه‌ ئاماژەی بەوەش داوه‌:” شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی حزبەکە ئێستا لە بەغدایە و لە ئەرکێکی سیاسیدا پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەنەکانە.

شايه‌نى باشه‌، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 26-3-2022، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى نوێ ى عێراق بەڕێوەبچێت.

 

Back to top button