پشکنینی PCR لە فڕۆکەخانەکان بۆ ئەو کەسانەی هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە نامێنێت
ئهندامێكى ليژنهى هاوبهشى نێوان ههولێر و هبغدا بۆ بهرهنگاربوونهوهى پهتاى كۆرۆنا رايدهگهينێت:” بۆ ئەو کەسانەی کارتی ڤاکسینیان هەیە، لەمەودوا پشکنینی PCR لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نامێنێت و ئەو کەسانەی هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، پێویستە لەکاتی سەفەرکردن کارتی ڤاکسینیان پێبێت.
د. دەشتی بۆستانی، ئەندامی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر – بەغدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رايگەیاند: “بڕیارێکی فەرمی بۆ دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی هاتووە، لەمەودوا ئەو کەسانەی لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەفەر دەکەن، پێویستیان بە پشکنینی (پی سی ئاڕ) نابێت”.
گوتیشی: “رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەستنی ماسک زیاتر لە نەخۆشخانە و شوێنە قەرەباڵغەکان دەبێت، لە شوێنە کراوەکان بەستنی ماسک نامێنێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: “بەگوێرەی ئامارەکان پێدەچێت، وردە وردە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو لەناوچوون بچێت”.
د. دەشتی، روونیکردەوە: “لە 1/4/2022، ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و کارتی ڤاکسینیان هەیە، پێویستە لەکاتی سەفەرکردن کارتەکەیان پێبێت و پێویستیان بە پشکنینی پی سی ئاڕ نابێت، لە فڕۆکەخانەکان کارتی ڤاکسین کاری پێدەکرێت”.
ئهو ئەندامهی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەولێر – بەغدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا كه بۆ كوردستان 24 قسهى كردووه راشیگەیاندووه: “لە دوای شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا، هیچ شەپۆلێکی دیکە تۆمار نەکراوە، هەندێک حاڵەت لە وڵاتی چین زیادیکردبوو، بەڵام لەوێش کەمبووەوە، بۆیە بە بڕوای من لەمەودوا کۆرۆنا وەک پەتایەکی وەرزی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، رەنگە وای لێبێت ساڵانە جارێک ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگیرێت”.