“ناتۆ “کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا

زیلێنسکی داوای یارمەتیی سەربازی بێسنوور دەکات .
لە دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ بەسەر هێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، وڵاتانی ئەندامی ” ناتۆ ” کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلەی ئەنجام دا .
یەنس ئێستۆلتێنبێرگ ” سکرتێری گشتیی ناتۆ هاوکات لە گەڵ کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ” ناتۆ ” لە بەلژیکا ” ڕایگەیاند ، رووسیا دەبێت باجێکی قورس بدات لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کردوویەتە سەر ” ئۆکراینا ”
سکرتێری گشتیی ناتۆ هاوکات هیوای خواست ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ هاوڕابن لە سەر بەهێزبوونی پێگەی ناتۆ لە وڵاتانی ئەرووپای رۆژهەڵاتی و تایبەت وڵاتانێکی وەک رۆمانیا ، بولگاریا و هەنگاریا ، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هێزی سەربازیی و چەکی پێشکەوتوو لەو وڵاتانە جێگیر بکرێن  ، چونکە ئەگەری هەیە ڕووسیا چەکی ئەتۆمی بەکار بێنێت .

گرینگترین بەشی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ تایبەت بوو بە لێدوانی “زیلینسکی ” سەرۆکی ئۆکراینا کە لە لێدوانەکەیدا داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرد یارمەتی سەربازی بۆ وڵاتەکەی سنووردار نەبێت و بەردەوام بن لە هاوکاری سەربازی .

Back to top button