گوته‌بێژی پارتی: هیوادارین كەس ئاگری دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان خۆش نەكات

خواكوڕك

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی دیداری (بارزانی هێمای ئازادی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌) ده‌ڵێت “پەكەكە دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پێویسته‌ خاكی هه‌رێم چۆڵبكات، به‌تایبه‌تی شنگال.

(محمود محەمەد) گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ لە میانی دیداری (بارزانی هێمای ئازادی و پێكەوەژیانە) كە لەلایەن دەزگای راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی لە هەولێر ئه‌نجامدرا ڕایگه‌یاند: پێویستە ئەو رێڕەوەی دەستیپێكراوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان و سەرۆك بارزانی وڵات بە وڵات بۆ پشتیوانی دەگەڕێت، پشتیوانی لێبكرێت، هه‌روه‌ها ئەو وڵاتانەی كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوە بەجۆرێك لە جۆرەكان دەسەڵاتیان لەناو عیراقدا هەیە و دەتوانن دەست لەكاروباری وەربدەن، لە ئێران سەرقاڵی پرۆژە یاسایەكن لە دژی برایانمان لە رۆژهەڵات، كە ئەگەر ئێمە دەوڵەت بین سەد پرۆژەی وا كاریگەری نابێت.

گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند” پارتی بۆ دەوڵەتی كوردی لە باشووری كوردستان سیاسەت دەكات و پەكەكەش باوەڕی بە دەوڵەتی نەتەوەیی نییە، بۆیە پێویستمان بە مانەوەی هیچ هێزێكی سەر بە پەكەكە نییە لە ناوچەكانی هەرێم، پەكەكە بۆ دۆخ و ناوچەیەكی تری كوردستان دروستبووە، بۆیە ئەگەر دەیەوێت كێشە و ئاڵۆزی دروست نەبێت، دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم بەتایبەتی شەنگال بكشێتەوە. پەكەكە لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندا نییە و هیوادارین كەس ئاگری دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان خۆش نەكات،

Back to top button