له‌ خواكوڕك ليستى ناوه‌كان ببينه‌… قۆناغی شەشەمی منحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت

لیستێكى تر كه‌ ناوی قۆناغی شەشەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت له‌لايه‌ن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بڵاوکرايه‌وه‌ .

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 29-3-2022، له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆيان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردۆته‌وه‌، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، بە فەرمانی ژمارە (463) لە رێکەوتی 27/3/2022 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (139 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی دیکەیان نییە وەک قۆناغی شەشەم، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن به ڵكو موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن .
Back to top button