عێراق داوایەك لە توركیا دەكات

 

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: “بەهێزبوونی عێراق ئاسایش و خۆشگوزەرانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە زیاتر دەکات”و پێویستە توركیا هاوكاری عێراق بێت

ئەلزامیلی لە راگەیەندراوێکدا کە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی خۆی بڵاوی کردەوە دەڵێت: “هێزی عێراق دەبێتە مایەی بەهێزکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە گشتی”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەمە لە میانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەلیڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دۆسیە هاوبەشەکان هاتووە”
هاوكات زاملی داوا لە توركیا دەكات ڕێژەی ئاوی ڕوبارەكان كە دەڕژێنە عێراق زیاتر بكات و ڕێزی سەروەری عێراق بگرێت

Back to top button