بە فەرمانی خامنەیی تیرۆریستان ڕەگەزنامەی ئێرانی وەردەگرن
خواكوڕك
بەرپرسی دامەزراوەی شەهیدی ئێران ئەوەی ئاشکراکرد کە بە فەرمانی ڕابەری دەوڵەتی ئێران عەلی خامنەیی ڕەگەزنامەی ئێرانی دەدرێت بەو تیرۆریستانەی کەلە سوریا بەرگری لە بەشار ئەسەد دەکەن”.
هەر تایبەت بەو پرسە لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەفتەی ڕابردوو ڕەزامەندی نیشادا بە پێدانی ڕەگەزنامەی ئێرانی بە میلیشیاکانی گروپی فاطیمیونی ئەفغانی و زەینەبیونی پاکستانی کە بەشداری جەنگی سوریا دەکەن و هاوکارن بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات”.
چاودێران پێیان وایە ئەم هەوڵەی ئێران بۆ ئەوەیە سەرجەم ئەو هێزە مەزهەبیانه کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی لە جەنگی سوریا بەکاریان بهێنێت”.
س: العربيە