وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنمایی شهرعى و ئيدارى لەبارەی مانگی رەمەزان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چەند رێنماییەکی لەبارەی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، دیارکردنی یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان تەنها لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە، بۆ هیچ کەسی تر نییە لەسەر ئەم بابەتە قسە بکات.
لە خاڵێکی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە، پابەندبوومی تەواوی ئیمساکییەی ئامادەکراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پەسندکراوە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی داوە، پێویستە هەموو چێشتخانە و گازینۆ و دوکان و بازاڕ رەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بگرن و هەستی رۆژوەوانان بریندار نەکەن.
دهقى ڕێنماييهكان:-

