سەرۆك بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری بڵاو کردەوە
سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری پهيامێكى پيرۆزبايى ئاراستهى گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دهكات .
دهقى پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازە دەستپێكێكی نوێ بێت بۆ خێر و خۆشی و بەركەت و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و تەبایی لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەكەوە بەستراوە. بۆیە پێویستە بە هەموومان دەست بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بگرین و دەوڵەمەندتری بكەین.
هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئارامی و بەختەوەری و خۆشیدا بكەنەوە.
مەسعود بارزانی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢٢