پارتی هەڵوێستی لەسەر پەیامەكەی موقتەدا سەدر راگەیاند
پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته تازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هه‌ڵوێست و پێشنیازه‌كه‌ی موقتەدا سەدر بۆ خێرا هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز به‌رز ده‌نرخێنین.
ئەمڕۆ هەینی ١ی نیسان، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری سوونەكان هاتووە، پابەند دەبین بە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ رەوتی سەدر پێشمان وایە هیچ حكوومەتێكی بەهێز بەبێ سەدرییەكان پێكنایەت.
لە راگەیەندراوەكە دووپات لە دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە لە نێوان هێزە سیاسییەكان دەكەنەوە، دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی، لەگەڵ لێكتێگەیشتنی برایانە لەنێو ماڵی شیعە.
ئەو دوو حزبە پێداگیری له برایه‌تی نێو ماڵی برایانی شیعه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و نیشاندانی به‌رنامه‌ی كار كه په‌یوه‌ست بێت له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق و به پاڵپشتی ته‌واوی پێكهاتكان و هێزه سیاسییه‌كان دووپاتی لێ كراوەتەوە.