فراكسیۆنی پارتی داوای بانگهێشتكردنی وەزیرانی دارایی و كارەبا دەكا
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە واژووی 35 پەرلەمانتاری، داوا ده‌كه‌ن هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و وه‌زیری كاره‌با بۆ ڕوونكردنه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێن.
یاداشتی داواكردنه‌كه، بۆ بانگهێشكردنی بۆ وەزیری دارایی و كارەبایە، كه بانگهێشتی وه‌زیری دارایی به‌و هۆیه‌وه‌یه، ماوەیه‌كی زۆرە داوای مۆڵەتی كردووە و مۆڵەتی تەواو بووە و نەگەڕانەوەتەوە سەر كارەكەی، بەهۆی دەوامنەكردنی كێشە بۆ دابەشكردنی مووچە دروست بووە.
وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی پارتییە، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەسەر گرانیی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبای موەلیدەكان، بانگهێشتی وەزیری كارەبای كردووە.