ئێران قوتابیانی زانکۆ دەنێرێتە سوریا

خواكوڕك
مورتەزا صەفاری سەرکردە لە سوپای پاراستنی شۆرشی ئێران ڕایگەیاند کە بۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی قوتابیانی زانکۆی ئیمام حسەینی سەربازی ناردۆتە سوریا”.

ئەو زانکۆیە کەسەر بە هێزەکانی پاراستنی سنورە دەیەوێت قوتابیەکانی ڕاستەوخۆ لە گۆڕەپانی جەنگ لە وڵاتی سوریا مەشق و ڕاهێنانە سەربازیەکان وەرگرن”.

ئەو قوتابیانە بۆ ماوەی دوو مانگ بەشداری جەنگەکان دەکەن و دواتر دەبنە خاوەن بڕوانامە،بەڵام بەهۆی سەختی ڕوبەڕوبونەوەکانەوە ژمارەیەک قوتابی زانکۆکە لە سوریا کوژراون”.

پێشتریش ئەوە ڕاگەیەنرا کە قوتابیانی ئەو کۆلێژە بۆ پشتگیری لە بەرژەوەندیەکانی ئێران ڕەوانەی وڵاتانی تری وەک سوریا و عێراق کراون”.

 

س: العربيە

Back to top button