سعوودیە: حەج دەبێتەوەو، ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکەین

سعوودیە بەفەرمی بڵاویکردەوە کە حەج دەبێتەوەو  ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکات.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە وەزارەتی حەج سعوودیە ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند:” لەبەر سەلامەتی حاجیان و پاراستنی گیانیان ئەمساڵ ٢٠٢٢ پرۆسەی حەج دەکەنەوە.

سەبارەت بە پلانەکەش وەزارەتی حەجی سعوودیە بڵاوی کردووتەوە کە ئەمساڵ پێشوازی لە یەک ملیۆن حاجی دەکەن لە دەرەوە و ناوەوەی سعوودیە بە پێی ئەو رێژەیەی بۆ وڵاتان دیاریکراوە.

هەر لە راگەیندراوەکەدا هاتووە کە حەجی ئەمساڵ بە دوو مەرج دەبێت کە پێویستە لە کەسانەدا هەبێت کە سەردانی سعوودیە دەکەن کە بریتین لە :

یەکەم : تەمەنی لە ٦٥ ساڵ کەمتر بێت.

دووەم : پشکنینی کۆرۆنا بکەن بەر لە ٧٢ کاتژمێر لە هاتنیان بۆ ناو سعوودیە.

هەروەها لە ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی حەجی سعودیەدا داوا لە حاجیان کراوە کە خۆیان بپارێزن لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی حەجدا.

Back to top button