بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی مستەفا بارزانیی نەمرتۆمەتبار کرا ،بەڵام بێتاوان دەرچوو
حیفزوڵا كوتووم، مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی (فورات) لە تورکیا ،لە دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی مستەفا بارزانیی نەمر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە سەری نووسیبووی ” بژی کوردستان ” بۆیەش لە لایەن داواكاری گشتیی ئیلازیخ، داوای یاسایی لەسەر تۆمار كرد و تۆمەتی تیرۆریستیان دایە پاڵی و سەرەتا لە مامۆستایەتیی زانكۆ دەركرا، پاشان داواكاری گشتی داوای كردبوو پێنج ساڵ زیندانی بكرێت
بەڵام لە دوای دادگاییکردن هیچ سزایەتی بەسەردا نەسەپا و دادگا بڕیاری دا بگەڕێتەوە سەر پیشەی مامۆستایەتی ، چونکە بە بڕیاری دادگا ئەوەی “حیفزوڵا كوتووم” کردوویەتی دەچێتە چوارچێوەیی بیروڕای ئازادەوە .
هاوکات لە دوای ئازاد کردنی حیفزوڵادەڵێت: ”ئەوەی نازانێت كوردستان لە كوێیە، با بچێت لە ئەنكەرا بپرسێت و ئەوان دەڵێن كوردستان لە كوێیە؟ تەنانەت با بچن سەیری هەموو بەڵگەنامەكانی ئەرشیڤی كۆماری توركیا بكەن، لەوێش دەردەكەوێت كوردستان لە كوێیە؟”