حكومه‌تى هه‌رێم نزیكەی 300 ملیۆن دینارى بۆ شاری سلێمانی تەرخان كرد
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكراى ده‌كات ، حكومه‌ت ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022 درا بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی.
له‌نووسراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 10-4-2022 بڵاو كرايه‌وه:” ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299,977,500 دووسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەزار و پێنجسەد دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێ شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌روه‌ها هاتووه،” ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەكات.