پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان: قبووڵ ناکەین و ڕێگە بەھیچ لایەنێکی سیاسی نادەین دەستکاری کورسی کۆتاکان بکات

پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسيه‌كانيان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ يه‌كێتى و چه‌ند لايه‌نێكى تر داواى ده‌كه‌ن و وه‌ك بيانويه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى ديارى كراوى خۆى به‌رێوه‌نه‌چێت و ده‌لێن: قبووڵ ناکەین و ڕێگە بەھیچ لایەنێکی سیاسی نادەین دەستکاری کورسی کۆتاکان بکات.

 

کلارا بەفرو سەرۆکی فراکسیۆنی کلدانی سریانی ئاشوری، ڕايگەیاند: “لە کوردستان ھەندێک حیزبی سیاسی دژی پێکەوەژیان و بنەماکانی پێکەوەژیانن، باوەڕیان بە مافی کەمە نەتەوە و ئایینی نییە کە مافێکی یاسایی و دەستووری ڕەواییە، باس لەوە دەکەن کۆتاکان نوێنەرایەتی گەلی خۆیان ناکەن کار بۆ ئەوە دەکەن کورسی کۆتاکان کەم بکەنەوە یان دابەشی بکەن، نموونە کورسی مەسیحی دوو بۆ سلێمانی و دوو بۆ ھەولێر و یەک بۆ دھۆک، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین و ڕێگە بەھیچ لایەنێکی سیاسی نادەین دەستکاری کورسی کۆتاکان بکات کەس مافی نییە بڕیار لەسەر کورسی ئێمە بدات”.

کلارا بەفرو دەڵێ: “ئێمە پشتیوانی سەرۆک بارزانی و فڕاکسیۆنی پارتییمان ھەیە، ٤٥ کورسیان ھەیە و بەردەوام پشتیوانمانن، ئێمە پرسیار لەو حیزبە سیاسیانە دەکەین ڕێژەی مەسیحی، کلدانی، سریانی لە سلێمانی چەندە تاوەکو دوو کورسی بۆ دابندرێت”.

سه‌رۆكى فراكسيۆنى كلدانى و سريانى و ئاشورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان قسه‌ى كردووه‌ ده‌لێ:” ئێمە لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین وە لە ھەرشێوازێکی یاسایی ھەڵبژاردن دەبێت کورسی کۆتاکان لەسەر ئاستی کوردستان یەک بازنەبێت، من تەنھا مەسیحی دەنگی پێنەداوم من دەنگی موسڵمانم ھێناوە، فرە بازنەیی بۆ دەنگدەرانی کەمە ئاینییەکان دەبێتە کێشە، ئێمە پشتیوانی سەرۆک بارزانییمان ھەیە دڵنیاین ڕێگە نادات مافەکانمان زەوت بکرێت”.

هاوكات ئازاد کورەچی سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستانيش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووه‌: “کورسی کەمەنەتەوە و ئایینەکان مافی خۆمانە و پێماندراوە ئێستا ھەندێ حیزبی سیاسی پەشیمان بوونەتەوە، کەمکردنەوەی کورسییەکان قابیلی قبوڵ نییە و بۆ کوردستانیش جوان نییە، بێتوو پەشیمان بوونەوە لە کورسیی کۆتاکان بۆ جیھانی دەرەوە ئەوەیە کوردستان نەیتوانی پارێزەری مافی کۆتاکان بکات ئەو مافەی پێیاندراوە پێیان زیادبووە، بۆیە لەگەڵ فرەبازنەی نیین و بۆ ئێمە باش نییە، چونکە لە ھەندێک شوێن ژمارەمان کەمە و لە ھەندێک شوێنیش زۆرە، لە یەک بازنەیی دەنگەکانمان دەتوانین کۆبکەینەوە”.

ئازاد کورەچی دەڵێ: “فکرەیەکی ھەڵەیە بڵێن کورسی کۆتاکان لە لایەنێکی سیاسی نزیکن، بۆ گۆڕان و یەکێتی لە پێکھێنانی حکوومەت ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دەکەن بۆ ئێمە نابێت، کاتێک ڕێککەوتنێک دەکەی ئەخلاقییەن دەبێت پابەندی ڕێککەوتنەکەت بیت، ئێمە کاتێک لەگەڵ حکوومەتین کەواتە لەگەڵ ئەو ھێزانەین بەشدارن لە حکوومەت، ئێستا گۆڕان و یەکێتی خۆیان بە نیوە حکوومەت دادەنێن لە حکوومەتن و ھەڵسوکەوتی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: “پارتی نەبێت واتا کورسییەکانمان نامێنێت، فڕاکسیۆنی یەکێتی ھاتووە بۆلامان دەڵێن پڕۆژەیەکمان ھەیە پێمان دەڵێن کورسی تورکمانەکان دوو بۆ سلێمانی و سێ بۆ ھەولێر، پێمان ڕاگەیاندن پشتیوانی تورکمان دەکەن وەرن کورسی زیادبکەن نەک پەرتەوازە و کەمکردنەوەی، پارتی بەقیادەی سەرۆک بارزانی و فڕاکسیۆنەکەی پارێزەرمانن”.

Back to top button