دەستەی وەبەرهێنان: له كابینەى نۆیەم زیاتر له ١١ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه
دەستەی وەبەرهێنانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتى پڕۆژە‌كانی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە راى گه‌ياند:” له كابينه‌ى نۆيه‌م تێکڕای سەرمایەی خەرجکراو بۆ پڕۆژەکان زیاتر له 11 ملیار و 137 ملیۆن و 300 هەزار و 24 دۆلار بووه.
لە راگەیاندراوێکدا دەستەی وەبەرهێنانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتى پڕۆژە‌كانی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە کە له ڕێكه‌وتی 28/7/2019 تا 5/4/2022 درێژ دەبێتەوە و تیایدا تێكڕای ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان كراوه خراوەتە ڕوو کە لە لایەن كۆمپانیاگەلى (بیانی، خۆماڵی و هه‌روه‌ها به هاوبەشی) جێبه‌جێ كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه:” ئه‌و پڕۆژانه‌ی کە له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام دراون، سەرجەم سێکتەرەکانی (بازرگانی، بانکەکان، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەری و وەرزشی) ده‌گرێته‌وه، 178 پڕۆژەن و بە سەر پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەرین) دابه‌ش بوونە.
روونیشکراوەتەوە کە پڕۆژە‌كان له‌سه‌ر ڕووبەری 10 هه‌زار و 393 دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ كراون و تێکڕای سەرمایەی خەرجکراو بۆ پڕۆژەکان زیاتر له 11 ملیار و 137 ملیۆن و 300 هەزار و 24 دۆلار بووه.
ورده‌كاریی پڕۆژە‌كانیش به‌م شێوه‌یه:
پارێزگای هەولێر 8767 پڕۆژە
پارێزگای سلێمانی 1340 پڕۆژە
پارێزگای دهۆک 569 پڕۆژە
هەڵەبجە 7 پڕۆژە
گەرمیان 332 پڕۆژە
ڕاپەڕین 123 پڕۆژە
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ڕاپۆرته‌كەی خۆى، پڕۆژە‌كانی به‌م شێوه‌یه و به گوێره‌ی ساڵه‌كان جیا كردووەته‌وه:
ساڵی 2019: 16 پرۆژە بوون کە به سەرمایەی 485 ملیۆن و 204 هه‌زار و 256 دۆلار جێبه‌جێ كراون.
ساڵی 2020: 77 پرۆژە بوون کە به سەرمایەى 2 ملیار و 18 ملیۆن و 271 هه‌زارو 256 دۆلار جێبه‌جێ كراون.
ساڵی 2021: 69 پرۆژە بوون کە به سەرمایەى 8 ملیار و 509 ملیۆن و 765 هه‌زارو 986 دۆلار جێبه‌جێ كراون.
ساڵی 2022: 16 پرۆژە بوون کە سەرمایەى 124) ملیۆن و 58 هه‌زارو 282 دۆلار جێبه‌جێ كراون..
بۆ بینینى تەواوى ڕاپۆرتەکە بەشێوەى pdf کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە: