ئه‌مرۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، بڕياره‌ شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات.

به‌پێ ى زانيارييه‌كانى ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك)، بڕياره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 11-4-2022 شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری بەغدا، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە دواداچوون پێكدێت، بچێته‌ بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە تایبەت بوو بە دۆسیەی نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو بڕیار درابوو، لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌وت و وزه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات.

 

Back to top button