پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی تۆڕی گواستنەوەی 400 کەی ڤی، بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبای هەرێم جێبەجێ دەکات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022، وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پڕۆژەی تۆڕی گواستنەوەی 400 کەی ڤی، بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبای هەرێم جێبەجێ دەکرێت و دیاریکردنی شوێنەکانی گواستنەوە و شێواز و چۆنییەتی جێبەجێکردن و قۆناخەکانیشی، لە کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوەی کارەبا خرایەڕوو.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با هه‌روه‌ها هاتووه‌:” ئەندازیارانی بەشی گواستنەوەی کارەبا لە چوار پارێزگای هەرێم بە خستنەڕووی داتا و پێشنیارەکانیان، باسیان لە دیاریکردنی شوێنەکان بۆ ڕاکێشانی هێڵی پڕۆژەکەیان کرد.

 

Back to top button