حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بودجەیەکی تایبەت بۆ سلێمانی تەرخان دەکات

بودجەکە بە کوژمەی ” سێ ملیاردینار ” تەرخان کراوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات : “بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرجكراوە”.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە : “ئەم گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و داهاتی ئاوە، بەپێی چەند نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری وەك دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، پەرەپێدانی دابینكردنی ئاو و ڕاكێشانی بۆری ئاوی خاوێن، دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دابینكردنی پێداویستی بۆ كەلوپەلی پڕۆژەكان و كۆنفرانسی گەشتوگوزار، كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی شەقام، كڕینی نەمام، كڕینی پێداویستی پارك و باخچەكان و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری بەپێی یاسا و رێنماییە داراییەكان خەرج كراوە”.