بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ، تاوانباران  دەستگیر دەکرێن

 

كارزان ئەمیر گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژەدان بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ” مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دەستگیر کردنی چەند تاونبارێکی ئاشکرا کرد .

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات ، ساڵی رابردوو بەفەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ژووری ئۆپراسیۆن لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هەرێمی كوردستان دروست كرا، ئەنجامیش گرتنی ئەو تۆمەتبارانە بوو كە چەكدار و پلەدارن، ئێستە ژمارەیەكی زۆری چەكدار گیراون.

 

لە درێژەی لێدوانەکەیدا کارزان ئەمیر گوتی، كارەكانمان سەرەتا لەگەڵ هێزە تەناهییەكان بوو، سەرەتا هێزە تەناهییەكان ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی لە دادگاكان داوا كرابوون رادەستیان كردن، یەكەم هێزیش فەرماندەی زێرەڤانی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی رادەستی ژوورەكە كرد كە لە دادگا داوا كرابوون.

 

لە کۆتاییشدا ئاشکرای کردتا ئێستە 370 تۆمەتبار لەلایەن ژووری ئۆپراسیۆنەوە گیراون و رادەستی دادگا كراون، چەندان جۆر تۆمەتباری تێدایە وەك كوشتن، دزین و شەڕانگێزی یان گەندەڵی … هتد.

Back to top button