لە یەمەن بیست چەکداری حوسیەکان کوژران

خواكوڕك
لە ئاکامی بۆردومانی هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر چەکدارانی ساڵح و حوسیەکان لە شارەکانی تەعزو حجە،نزیکەی بیست چەکداری ئەو هێزانە کوژران.
ئەم هێرشانەی هاوپەیمانی عەرەبی دوای کۆبونەوەی چەکدارانی حوسیەکان هات لە ناوچەیەکی نزیک لە شاری حجە و جگە لە کوژرانی ئەو ژمارە لە چەکدارەکان بە دەیانی تریان لێ بریندار بوو.
لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی چەکدارانی ساڵح و حوسیەکان لە شاری تەعز ناوچەیەکی مەدەنیان تۆپباران کردو دوو هاوڵاتی بەو هۆیەوە کوژران فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە وەڵامی ئەو تۆپبارانەدا شەش جار مۆڵگەی حوسیەکانیان نزیک ئەو شارە بۆردومان کرد و چەند چەکدارێکی ئەو هێزە کوژران.

 

س: العربيە

Back to top button