ئەمریكا بەردەوامە لە پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆكراینا

 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا “جەیک سولیڤان” دەڵێت ئەمەریکا پابەندە بە دابینکردنی ئەو چەکانەی کە پێویستە ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا بەرگری لە خۆی بکات

 

لە کاتێکدا ئۆکرانیا بەدوای یارمەتی زیاتری سەربازی لە ڕۆژئاواوە دەگەڕێت،سولیڤان گوتی: ئیدارەی بایدن چەکی زیاتر دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوسیا لە داگیرکردنی خاکی زیاتر و بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی لەو هێرشانەی واشینتۆن بە تاوانی جەنگ وەسف كرد.

 

سولیڤان وتی: کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەردەوامی کار دەکات بۆ گەیاندنی چەک و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئۆكراینا

Back to top button