سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی عێراقی عزەت شابەندەر دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/04/سهرۆك-بارزانى-پێشوازى-له-عيزهت-شابهندهر-دهكات.jpg)
ئەمڕۆ سێشەممە ۱۲ی نیسانی ۲٠۲۲ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی و سیاسەتمەداری عێراقی عزەت شابەندەر کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/04/IMG_7813-1024x657.jpg)