نێچيرڤان بارزانى بەبۆنەی يادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتیى ئاشوورى پەیامێکی بڵاوکردەوە

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی يادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتیى ئاشوورى پەیامێکی بڵاوکردەوە كه‌ له‌به‌شێكى هاتووه‌: به‌ رێزه‌وه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان و قوربانييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتیی ئاشوورى ده‌ڕوانين.

ده‌قى په‌يامى پيرۆزبايى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:

له‌ يادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ سه‌ركردايه‌تى و ‏ڕێكخستن و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى ئاشوورى ‏ده‌كه‌ين، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين. ‏

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان و قوربانييه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى ‏ئاشوورى ده‌ڕوانين و ئاماده‌يى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌ پرۆسه‌ى سياسيدا به‌رز ‏ده‌نرخێنين.‏

هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ ‏لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ‏ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ين ماف و ده‌ستكه‌وكانى هه‌مووان ‏پارێزراو بن.‏

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/4/12‏

Back to top button