بە رەزامەندی مەسرور بارزانی زياتر له 70 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەیەكى گرنگى چهمچهماڵ تەرخان دەكرێت
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دەربڕی، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و خەرجکردنی زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکە.
لە نوسراوێکدا ئەمڕۆ 12ی نیسانی 2021، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، تێیدا هاتووە “ئاماژە بە نوسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 8453 لە 6/9/2021 و ژمارە 11609 لە 11/11/2021، رەزامەندی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران وەرگیرا، بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار، بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حکومەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ”.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە وەک قۆناغی یەکەم، بەگوێرەی دەرخستەی هاوپێچ و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (ژمارە 2ی ساڵی 2016)ی وەزارەتی پلاندانان، پارەی پرۆژەکە خەرجدەکرێت.
قەزای چەمچەماڵ،گرفتی کەمی ئاوی خواردنەوەی هەیە و به ئەنجامدانی پرۆژەکە چهمچهماڵ له كێشهيهكى گهوره رزگارى دهبێت.