راگەیەندراوێک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان بڵاو دەکرێتەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە چەکی پارەی مانگی سێی مووچەی ماموستایانی سنووری هەولێر دابەش دەکرێ.

 

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاشکرای دەکات سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەتوانن ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢⁄٤⁄١٤ کاتژمێر ١٠ی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاریی دیوانی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی لیست و چەکی مووچەی مانگی سێ.

 

پەروەردەی ناوەندی هەولێر هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، ئەمڕۆ مووچە نادرێ تەنیا چەک دەدرێ و  ڕۆژی شەممە ٢٠٢٢⁄٤⁄١٦ مووچەی پەروەردە دابەش بکرێت”.

Back to top button