نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له یادى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی: له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ناساندنى ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید
ئه‌مڕۆ 14ى نیسان به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه یادى (182) هه‌زار هاووڵاتیى بێتاوانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیداندا داده‌نوێنین كه ساڵى 1988 له یه‌كێك له دڕندانه‌ترین تاوانه‌كانى مێژوودا، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عیراق جینۆسایدى كردن و گیانیان سپارد.
ئه‌نفال كه به هه‌شت قۆناخ ژماره‌یه‌كى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، تا هه‌تایه په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌شه به نێوچه‌وانى مێژوو و ئه‌نجامده‌رانییه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تیى ته‌واوى مرۆڤایه‌تییه كه هه‌رگیز ڕێگه نه‌دات ئه‌م تاوانانه له هیچ شوێنێكى سه‌رزه‌مین دووباره ببنه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێى لێ بگیرێت.
له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، باشترین یاد و به‌رزڕاگرتنى یادى شه‌هیدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان، ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و پێكهاته‌كانیه‌تى له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى مافه ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ى سیاسى و فیدرالى و داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا.
له كاتێكدا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساندووه، له‌م یاده‌دا داواكارین و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى یاسایى و ئه‌خلاقى و مرۆییدایه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بۆى لێقه‌وماوان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه تا هه‌ندێك له برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ ببن.
له هه‌رێمى كوردستانیش هه‌رچى له توانادایه ده‌بێ خزمه‌تى باشترى خانه‌واده و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكرێت و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاتى شه‌هیدان به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ناساندنى ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید.
سڵاو و دروود له گیانى پاكى شه‌هیدان و یادیان به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/14