دەساڵ تێپەڕی بە سەر کوشتنی زانای قایمقام و بکوژانی دەستگیر نەکراون
لە دوای دەساڵ تێپەڕ بوون بە سەرکوشتنی ” زانای قایمقام ” لە زیندانی ئاسایشی یەکێتیدا ، سەرەڕای بەڵگەی تەواو لە سەر بکوژانی ، بەڵام تا ئێستا تاوانباران دەستگیر نەکراون .
هەر ئەو کات ساكار جەمال، هاوسەری زانای قایمقام رای گەیاند كە ”ئەوەی وای لە زانا كرد، تەكەتولی نێو یەكێتی بوو، گەمەی سیاسی بوو بە ئێمە كرا.
لە ئیستاشدا و دوای دەساڵ تێپەڕبوون بە سەرکوشتنی زانای قایمقام ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022، عومەر تۆفیق، پارێزەری نێودەوڵەتی كە پارێزەری یەكێك لە گیراوانی نێو هەمان ئەو كەیسە بوو كە زانای قایمقامیش تێیدا گیرابوو، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ”هەر كەس و لایەنێك دەیەوێت، زانیاریی ورد و بەڵگەداری پێشكەش دەكەم“ و تێیدا بە بەڵگەوە چۆنیەتیی كوشتنی زانای قایمقام ئاشكرا دەكات.