وەزارەتی تەندروستی بڕیارێكی تازەی له باره‌ى ڤاكسينى كۆرۆنا دەركرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/04/كارتى-ڤاكسين.jpg)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی بۆ ئەو كەسانە دەكرد ،كە یەك ژەمی ڤاکسینى دژ به كۆرۆنایان وەرگرتووە.
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كە ئەمڕۆ 14ی 4، دەرچووە و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوەن هاتووه،” سه‌باره‌ت به دروستكردنی كارتی ڤاكسین بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون، ده‌تواندرێت كارتی ڤاكسینیان بۆ دروست بكرێت”.
پێشتر هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمى كوردستان هەردوو ژەمی ڤاكسینى دژ به كۆرۆناى وه‌رنه‌گرتبايه، كارتی ڤاكسینی پێنەدەدرا.