وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:سه‌رجه‌م پشوه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
خواكورك
سه‌باره‌ت به پشوه‌كانی مانگی ئادار و به‌تایبه‌ت پشوی 14/3 كه وا باسده‌كرێ له سنوری پارێزگای سلیمانی و هه‌ڵه‌بجه ناكرێت به پشوو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت” به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان له سنوری پاریزگای سلیمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین پشوه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
“سامان سیوه‌یلی” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به‌م پرسه تایبه‌ت به (خواكوڕك)ی ڕاگه‌یاند:به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌داخه‌وه خوێندن په‌كی كه‌وت له‌م سنورانه، به‌م هۆیه‌وه پڕۆسه‌ی خوێندن زۆر دواكه‌وت، كاتێك ده‌ست به‌خوێندن كرایه‌وه له ناوه‌ڕاساتی مانگی1/2017 به‌م هۆیه‌وه پلانی ساڵانه‌ی خوێندن له‌و سنورانه ناچار ده‌ستكاری كرا، به جۆرێك هه‌وڵبدرێ ماوه‌ی فه‌وتاوی قوتابیان قه‌ره‌بوبكاته‌وه، یه‌كێك له پلانه‌كان چاو خشاندن بوو به پشوه‌كانی ساڵدا، له كارنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 11/3 تا 24/3 پشوی به‌هاره‌یه، به هۆی جه‌ژنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆزه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خویندن و دواكه‌وتنیان له تاقیكردنه‌وه‌كان و پڕۆسه‌ی خویندن تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌م سنوره كه‌وته 9/3 بۆیه سه‌رجه‌م پشوه‌كان بۆ ئه‌م سنورانه ڕه‌تكرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت، ته‌نها 19تا24ی مانگی ئادار كرایه پشو به‌هۆی نه‌ورۆزه‌وه ئه‌ویش دوای كۆتا هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانه.
سیوه‌یلی زیاتر وتی” جگه له‌م هه‌نگاوانه ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوو به ئه‌نجام ده‌گه‌ینرا له چالاكی هونه‌ری و سیمینار و وه‌رزشی هه‌موی ڕاگیرا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن درێژه پێ بدرێت و ساڵێك خوێندن دوانه‌كه‌ون و نه‌فه‌وتێت، بۆیه پشوه‌كان مه‌به‌ست لێی 14/3 نیه به‌ڵكو كۆی پشوه‌كانه له‌م سنوره كه ده‌بێ ده‌وامی فه‌رمی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.