سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەجێندای سەردان و کۆبوونەوەکانی لە تورکیا ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا ئەجێندای سەردان و کۆبوونەوەکانی لە تورکیا ئاشکرا دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی :
“خۆشحاڵم جارێکی دیکە لە تورکیام. ئەجێندای سەردان و کۆبوونەوەکان بریتی بوون لە:
پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا.
دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەش باسیان لێوەکراوە.”