حکومەت بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ قەرزی سەر هاووڵاتییان دەرکرد

 

ئەو لێخۆشبوونە بەشی باجی ساڵانە دەگرێتەوە

لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ،: “بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبووی سەر باج بەردەوامە و 9ی 6ی 2022 دواوادەی لێخۆشبوونەکەیە و دەبێت هاووڵاتییان تاوەکوو ئەو کاتە سەردانی فەرمانگەکانی باج بکەن

 

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە هەر كەسێك كە باج دەدات، بەپێی یاسا كاتێكی بۆ دیاری كراوە، بۆ نموونە، باجی خانووبەرە دەبێت 31ی 12ی هەموو ساڵێك بدرێت، باجی دەرامەتیش كە باجی پیشە و كۆمپانیاكانە، دەبێت تا 30ی 9 بدرێت، ئەگەر تا ئەو كاتانە نەدرێت، ئەوا سزای دواخستن و سوودی دەچێتە سەر.

Back to top button