پرۆژەی ئاوی ڕانیە، حاجیاوا، چوارقوڕنە جێبەجێ دەکرێت
حکومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی ڕانیە-حاجیاوا-چوارقوڕنە بە گوژمەی نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکات
له راگهيێندراوێكدا ئەمڕۆ، یەکشەممە 17/4/2022، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕایگەیاند،” بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی ڕانیە، جاجیاوا، چوارقوڕنە بە گوژمەی 29 ملیۆن و 721 هەزار و 307 ملیۆن دۆلار تەواو دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکە ههروهها هاتووە: ”كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی زۆر بە پرۆژەكانی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دەدات بەوەی پرۆژە وەستاوەكان بەگەڕ دەخاتەوە و پرۆژەی نوێش جێبەجێ دەكات، لەم چوارچێوەیەدا بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی ڕانیە، جاجیاوا، چوارقوڕنە بە گوژمەی 29 ملیۆن و 721 هەزار و 307 ملیۆن دۆلار تەواو دەکرێت”.
وهازهتى شارهوانى و گهشتوگوزار راشيگهياندووه: پرۆژەكە بە تایبەتمەندی عێراقی و ستانداردی جیهانی، ئاوی زێی بچووك دەگوازێتەوە بۆ وێستگەی پاڵاوتنی پرۆژەكە و توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە، هەتا ئێستا 69%ی كارەكانی جێبەجێ كراوە و بە تەواوبوونی ئاوی پێویست بۆ ئەو سنوورە فراوانە دابین و كێشەی كەمئاوی چارەسەر دەكات.
ئهوهش خراوهتهروو كه ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین سەرپەرشتی دەكرێت و گوژمەی پرۆژەكەش بڕیتییە لە 29 ملیۆن و 721 هەزار و 307ملیۆن دۆلار و لەلایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە جێبەجێ دەكرێت، تا ئێستاش 69%ی كارەكانی تەواو كراون، بەڵام ئێستا پێداچوونەوە بە كارەكانی پرۆژەكە كراوە و ڕەزامەندی بۆ تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی پێویست دراوە و كۆمپانیای جێبەجێكاریش لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی لە پرۆژەكەدا ماونەتەوە دەكەن، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا ئاوی خواردنەوە بگەیەنێتە ڕانیە و حاجیاوا و چوارقوڕنە.