سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی: بافڵ و قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت به نهێنی سه‌ردانی توركیا يان كردووه.
چه‌ند ميديايه‌كى سلێمانى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوو سه‌ردانه نههێنيهكهى بافڵ و قوباد و ده‌باز كۆسره‌ت يان ئاشكرا كرد له‌وانه سایتی “دره‌و میدیا”، باسى له‌وه‌كرد كه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركيا شاندێكی باڵای یه‌كێتی به نهێنی سه‌ردانی توركیای كردووه .
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه 17-4-2022، له به‌دواداچونێكى ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) بۆ ئه‌و سه‌ردانه سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى وێراى پشتڕاست كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه گوتى:” شاندێكى باڵاى يه‌كێتى كه پێكهاتبوون له بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، له‌چه‌ند رۆژى ڕابردوو به نهێنی و دوور له چاوی ڕاگه‌یاندن، سه‌ردانی توركیایان كردووه .”
باسى له‌وه‌شكرد كه ئه‌و شانده‌ى يه‌كێتى له توركيا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا “میت” و به‌رپرسانی تری هه‌واڵگری توركیا بۆ ماوه‌ى دوو سه‌عات كۆ بوونه‌ته‌وه و داوايان كردووه كه توركیا به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بچێته‌وه، چیتر به چاوی گومانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كات .
به‌پێ قسه‌ى سه‌رچاوه‌كه:” بافڵ تاڵه‌بانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی كردووه، تاوانباری كردووه به‌وه‌ی كه ئه‌و هۆكاری تێكچوونی پێوه‌ندیی یه‌كێتی و توركیا بووه، چونكه پشتیوانیی له په‌كه‌كه ده‌كرد و له سلێمانی ئازادیی ته‌واوی كاركردنیان پێ داون. ”
سه‌رچاوه‌كه زانيارى زياترى باس كرد‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه:” بافڵ تاڵه‌بانى به‌ڵێنی به توركیا داوه ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی ببێته‌وه، ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌كی توركیا بكه‌ن، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریش به‌شێكی زۆری باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له سلێمانی داخستووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسى كرد:” لایه‌نی توركی هیچ به‌ڵێنێكیان به شاندی یه‌كێتی نه‌داوه و گوتوویانه، چاودێری دۆخی سلێمانی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كرد، ئینجا هه‌نگاوی پێویست بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌نێن.
هه‌مان سه‌رچاوه بۆ خواكوڕك ئه‌وه‌ى باس كرد كه:” بافڵ و قوبادتاڵهبانى زۆر هه‌وڵیان داوه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكی توركیا یان مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ببینن، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌واڵگری توركیا، به‌ڵێنی ڕێكخستنی هیچ دیدارێكیان پێ نه‌داون .